هەواڵ

هۆشیار عه‌بدوڵا: نێچیرڤان بارزانی حكومەتێكی بۆ جێهێشتین بەدەست فشەڵی لە دامەزراوەكانیدا دەناڵێنێت

ئاژانسی نها..

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، باشترە سەرۆکی حکومەت دان بە هەڵەکانی حکومەتەکەیدا بنێت کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کردوونی، حكومەتێكی بۆ جێهێشتین كە بەدەست فشەڵی لە دامەزراوەكانیدا دەناڵێنێت بەهۆی دامەزراندنی هەڕەمەكیی بەكۆمەڵ

ئه‌مڕۆ 11ی حوزه‌یرانی 2019 هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەت لە ماوەی حکومڕانییەکەیدا شتێکی پێشکەش نەکردووە کە بۆی هەژماربکرێت، بەڵکو کابینەی نوێی هەرێمی خستووەتە ژێر قەرزێکی ٣٠ ملیار دۆلاری و قەرزێکی زۆری فەرمانبەران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرۆکی حکومەت حكومەتێكی بۆ جێهێشتین كە بەدەست فشەڵی لە دامەزراوەكانیدا دەناڵێنێت بەهۆی دامەزراندنی هەڕەمەكیی بەكۆمەڵ، بە جۆرێك بەپێی ئەو خشتانەی كە حكومەتی هەرێم دانیپێداناون زیاتر لە ٢٠%ی دانیشتووانی هەرێم لە كەرتی گشتی دامەزراون، ئەوە جگە لەوەی لە سەردەمی کابینەکەیدا هێرش كراوەتە سەر ئازادییە گشتییەكان لە هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونیدا پەیامێك هەبووە وەک ئەوەی كە ئەوان خاوەنی هەموو باشی و پیرۆزییەكان بن.

راشیگه‌یاندووه‌، هیواداربوم سەرۆکی هەرێم دوای سوێندخواردنی یاسایی دانینابا بە هەڵە كارەساتبارەكانی کە پەیوەندیی هەبووە بە نەبوونی شەفافیەت  لە داهاتی نەوت و بەرهەمە ناوخۆییەكان و پرسی پاشەكەوتی مووچە.

2019-06-11
زیاتر...