قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له گردی زه‌رگه‌ته هاته‌ده‌نگ
ئاژانسی نها..
قوباد تاڵه‌بانی لەسەر روداوەكەی شەوی رابردووی گردی زه‌رگه‌ته، پەیامێك ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و دەڵێت، شەوی رابردوو یەكێتی هێرشی نەكردۆتە سەر گۆڕان.
قوباد تاڵەبانی سەرۆكوەزیرانی كاتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، رێزم لە ئێوە گرتووە تەنانەت ئەگەر هاوڕاو هاوبۆچونی یەكتریش نەبوبین كە زۆرجاریش وابووە، شەوی رابردوو یەكێتی هێرشی نەكردۆتە سەر گۆڕان، بابەتەكە لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدایە.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بەدڵنیاییەوە پۆلیس راگەیەندراوێك لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە و حالەتەكە روندەكەنەوە.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، پێموابوو كە ئێوە ئەوەندە پرۆفێشناڵ و ئەكادیمیانە كار دەكەن كە بتوانن زانیاریی تەواو لەسەر هەر بابەتێك بەدەست بخەن پێش ئەوەی خەڵكی دیكە تۆمەتبار بكەن.
شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قه‌كردن له گردی زه‌رگه‌ته پاسەوانێكی بزوتنەوەی گۆڕان كوژرا، لەو بارەیەوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 1 و 30 خولەكی شەو گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدار و پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە ، كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە و چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر سكیورتیەكان و تەقە دروست بووە لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دور لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان.
|