عه‌لی حه‌مه ساڵح: قوباد تاڵەبانی لە ئەمڕۆوە ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات
ئاژانسی ن‌ھا..
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، قوباد تاڵەبانی لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک مانگ بەسەرجەم دەسەڵاتەکانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆران به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران، لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکوەزیران، ئەگەر دەستلەکاربکێشێتەوە یان کۆچی دوایی بکات یان سەفەری دەرەوەی وڵات بکات، لەوکاتەدا جێگری سەرۆکوەزیران جێگەی دەگرێتەوەو کارەکانی جێبەجێ دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا قوباد تاڵه‌بانی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێچرفان بارزانی به‌كارده‌هێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكدێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی دێت.
دوێنێ ١٠ی حوزەیارانی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد، بۆیە بەگوێرەی یاسای ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ ١١ی حوزەیران تا ١١ی تەموز کە دوا وادەی پێکهێنانی کابینەی نوێیە، قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرجەم دەسەڵاتەکانەوە.
|