بافڵ تاڵەبانی دوێنێ لە سلێمانی بووە و نەچووە بۆ هەولێر
ئاژانسی نها..
دوێنێ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ چەند سایت و پەیجێك دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە بافڵ جەلال تاڵەبانی چۆتە هەولێر، بەڵام بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمدا نەكردووە و گەڕاوەتەوە سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نها دوێنێ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بافڵ جەلال تاڵەبانی هەر لەناو شاری سلێمانیدا بووە و بەهۆی سەرقاڵبونی زۆریەوە بەكاری حزبی و ڕێكخراوەیی نەچۆتە شاری هەولێر و دەرەوەی سلێمانی.
بافڵ تاڵەبانی بە تایبەتی بانگهێشتکراوە بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بە کاری حزبی و ڕێکخراوەیی نەیتوانیوە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات.
|