ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی حکومەت رادەسپێرێت
ئاژانسی نها..
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاسپاردنی سەرۆکى حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی کۆدەبێتەوە.
دوێنێ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان لەدوای سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێم بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.
بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دەبێت ئەمڕۆ مەسرور بارزانی کاندید بۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕابسپێردرێت بۆ پێکهنێنانی کابینەکەی.
ئەوە لکاتێکدایە زیاتر لە ٢٥٠ رۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهێنراوە.
|