تەقە لە گردی زەرگەتەی گۆران کرا و کوژرا و بریندار هەیە
ئاژانسی نها..
ئەمشەو تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کرا و بەپێی زانیارییەکان لە رووداوەکەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆکە کوژراوە.
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆران بە ئاژانسی نهای راگەیاند، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کراوە و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی گۆڕانەوە وەڵامدراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نها، یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کوژراوە و لە ئێستادا پۆلیس لە گردی زەرگەتە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
|