هەواڵ

به‌رپرسێكی دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه‌


ئاژانسی نها..

جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، خەونی ئەوان جوڵانەوەیەکی نوێ بوو کە حیزبە تەقلیدیەکان تێبپەڕێنێت و ببێتە جێگرەوەیان، نەک هەمان هەڵە و کەموکورتی ئەوان و زیاتر یش دوبارە بکاتەوە، دوای دوو ساڵ لە چاوەڕوانی چاکسازی و چاککردنی لاریەکانی جوڵانەوەکە و بێ ئومێد بوون، دەست لەکاردەکێشێتەوە. 

دیە رزگار، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوگ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، لەسەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە، وەک ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندن بەوپەڕی لە خۆبوردوییەوە دەستم دایە کارێک کە هەموومان بڕوامان پێی هەبوو، ئەویش ڕوبەڕوبونەی دەسەڵات و نادادی و ئامانجی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و یەکسانی بوو بۆ تاک بە تاکی هاوڵاتی ئەم نیشتمانە.

ده‌قی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌:

دەست لەکارکێشانەوەم لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ

وەک هەمووتان ئاگادارن بەندە لەسەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە، وەک ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندن بەوپەڕی لە خۆبوردوییەوە دەستم دایە کارێک کە هەموومان بڕوامان پێی هەبوو، ئەویش ڕوبەڕوبونەی دەسەڵات و نادادی و ئامانجی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و یەکسانی بوو بۆ تاک بە تاکی هاوڵاتی ئەم نیشتمانە.

ماوەی نزیک بە دوو ساڵە لەگەڵتانم، لەو ماوەیەدا 
لە بوار و تایبەتمەندی خۆمدا کە پەیوەندی گشتی و نێوەدەوڵەتیە کارم کردووە، سەرەتا وەک ئەندامی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندن و لە هەمان کاتیشدا وەک بەرپرسی چەندین گروپی خوێندکاران و پاشان بوومە ئەندامی ئەنجومەنی خوێندکارانی نەوەی نوێ.
دواتر و بۆ ماوەی ۱ ساڵ وەک جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندیە گشتیەکان بەرپرسیاریەتیم وەرگرت.

لەبەر چەند هۆکارێک کە لە خوارەوە بە کورتی ئاماژە بە هەندێکیان دەدەم، چیتر ماڵئاوایتان لێ دەکەم:

۱/ خەونی ئێمە جوڵانەوەیەکی نوێ بوو کە حیزبە تەقلیدیەکان تێبپەڕێنێت و ببێتە جێگرەوەیان، نەک هەمان هەڵە و کەموکورتی ئەوان و زیاتر یش دوبارە بکاتەوە.

۲/ ئێمە بڕوامان وابوو کە دەبێت ژنان و کچان لە ناو جوڵانەوەکە ڕۆڵی کارایان هەبێت و شان بە شانی پیاوان کاربکەن، بەڵام دوای چەندین هەوڵ و پڕۆژە و ناڕەزایەتی، نەک زیاتر پەراوێز دەخراین، بەڵکوو لە کۆی ۱٤ ئۆفیس، تەنها یەک بەرپرسی ئۆفیس ژن بوو، کە ئەویش بەشداری کۆبونەوەی پێنەدەکرا.

۳. ماوەی ۲ ساڵە چاوەڕوانی چاکسازی و چاککردنی لاریەکانی جوڵانەوەکە بووین، بەڵام لەو ماوەیەدا نەک هیچ گۆڕانکاریەک نەکرا، بەڵکوو سەرجەم ئەو کەسانەی پڕۆژەی چاکسازیان هەبوو و لە خەمی جوڵانەوەکەدا بوون یان دوردەخرانەوە یان دەستیان لەکاردەکێشایەوە.

لە کۆتاییدا ڕایدەگەینم چیتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئەو ڕێگەیە ڕێناکا کە بۆی دامەزرا، بەڵکوو لە ئێستادا خێزانێک کۆی کارەکانی جوڵانەوەکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە بازرگانیەکانیان بەڕێوەدەبەن.

بۆیە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم بە خەونێکەوە پێکەوە بوین و لێرەدا خاڵی کۆتایی دادەنێم و ماڵئاوایتان لێ دەکەم.

دیە ڕزگار
۱٠/٦/۲٠۱۹
2019-06-10
زیاتر...