ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن توشی رووداو بوو و شەش کەس بوونە قوربانی
ئاژانسی نها..
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن (١٢٢) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتادا روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
لە رووداوەکەدا دوو کارمەندی تەندروستی و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون و لە سەرنشینانی تۆیۆتاکەش ژن و منداڵێک و شۆفێرەکەیان برینداربووە و، لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شار گواستراونەتەوە.
|