له ئه‌مڕۆدا یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كان له له‌شی مرۆڤدا بریتیه له به‌ردی گورچیله، كه به‌شیكی زۆر له مرۆڤه‌كان به ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن و تووشی گرفتی ته‌ندرووستی بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت رزگار بكه‌ی له به‌ردی گورچیله پێویسته، ئه‌م خۆراكانه بخۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رزگارت ده‌كات له به‌ردی گورچیله و ئازارت ناهێڵێت.
گرنگترین ئه‌و خۆراكانه:
شوتى: ڕێژه‌یه‌كى زۆر ئاوى تیایه و بۆ به‌ردى گورچیله زۆر به‌سوده .
هه‌نار: خواردنى هه‌نار بۆ به‌ردى گورچیله به‌سوده .
سێ‌و: میزهێنهرێكى باشه و سه‌رچاوه‌ى پۆتاسیۆمه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ردى گورچیله سودى زۆره .
ڤیتامین (بی 6) : به‌كارهێنانى ڕۆژانه‌ى 100-150 میلى گرام له ڤیتامین بى6 بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگ ده‌رمانێكى به‌سوده بۆ به‌ردى گورچیله .
لۆبیا: لۆبیا میزهێنهرێكى باشه و بۆ به‌ردى گورچیله به‌سوده .
كه‌ره‌وز: بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى به‌ردى گورچیله به‌سوده و ڕێگرى له دروست بوونى به‌ردى تازه ئه‌گرێت .