شوتی یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە ئاو و جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە، سوودێکی زۆری هەیە و هەستی تینووێتی کەمدەکاتەوە.
ماڵپەڕی سەقافەتی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە گرنگیی خواردنی شووتی کردووە لە پارشێودا، بڕی ئەو شەکرەی کە لە پێکهاتەی شووتیدا هەیە ٢٠ گرامە، ٧%یش لە کاربۆهیدرات پێکدێت، ٨% پۆتاسیۆم و نزیکەی گرامێک ڤیتامینە جیاوازەکانی تێدایە لەگەڵ ٤%یش ماددەی ئاسن.
هەربۆیە خواردنی لە پارشێودا سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ئەوانیش:
- بڕی ئاوی پێویست بۆ لەش دابیندەکات و تا ماوەیەکی زۆر جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
- ڕێژەی گلوکۆزی لەش ڕێکدەخات و بۆ ئەوانەی شەکرەیان دادەبەزێت لەکاتی ڕۆژوگرتندا سوودی دەبێت.
- بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ئاو و ماددەی ڕیشاڵی قەبزی و گرژبوونی ڕیخۆڵە ناهێڵێت.
- هەستی تێریت بۆ ماوەیەکی زۆر پێ دەبەخشێت.
- بەهۆی بوونی ماددەی لایکۆبین لە پێکهاتەیدا بۆ ئەو کەسانە سوودی هەیە کە نەخۆشیی دڵ و گرفتی بەرزیی کۆلیسترۆڵیان هەیە.
- لەگەڵ هەموو ئەو سوودانەشدا یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، پارشێوان شووتی بخۆن.