وەرزش

بەرشەلۆنە گرێبەستەکەى لۆدۆڤیت ڕیسى ڕاگەیاند

یانەى بەرشەلۆنە بە فەرمى ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ لۆدۆڤیت ڕیسى هۆڵەندى بۆ ماوەى سێ ساڵ ڕاگەیاند.

بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ لۆدۆڤیت ڕیسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى گرۆنینگنى هۆڵەندى ئیمزاکرد.

یانە کەتەلۆنیەکە ڕوونیکردووەتەوە، گرێبەستەکەى لۆدۆڤیت ڕیس، کە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار یۆرۆى تێچووە، ماوەکەى بۆ سێ ساڵە تا ٢٠٢٢ و ئەگەرى نوێکردنەوەشى بۆ دوو ساڵى تر هەیە، سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەش ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

یانە کەتەلۆنیەکە چوارشەممە بە سەرکەوتوویى پشکنینى پزیشکى بۆ ڕیسى بە ڕەچەڵەک سلۆڤاکى ئەنجامداوە و لەگەڵ جۆسێپ سیگۆراى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکەدا گرێبەستەکەیان ئیمزاکردووە.
2019-05-25
زیاتر...