بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كادیرانی یه‌كێتی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شایه‌وه
ئاژانسی نها..
دوای گفتوگۆی نێوان نێچیرفان بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پشكی یه‌كێتی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه هه‌ڵه‌وه‌شایه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به بڕیاری نێچیرفان بارزانی 28 فه‌رمانبه‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوازرانه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام دوای كاردانه‌وه‌كان و گفتۆگۆ له نێوان نێچیرفان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ش سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگادار كراونه‌ته‌وه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشوویان.
|