هەواڵ

شه‌ڕ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و داعشدا ڕوویدا و كوژرا و بریندار هه‌یه‌

ئاژانسی نها..

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگە و تیمێکی سەربازى فەرەنسى ژمارەیەک چەکداری داعشیان لە سنوری گەرمیان کوشت.

جەمال ساڵح بەڕێوەبەرى ناحیەى نەوجول ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزى ئاڵتوونى کوردستان و سەربازانى فەرەنسییەوە بە پاڵپشتی فڕۆکەى هێزەکانى فەرەنسا ئەنجامدراوە، كه‌ هێرشەکە بۆ سەر گوندەکانى شۆراو بووە لە سنوورى ناحیەى نەوجول لە بەرزاییەکانى نێوان کفرى و دووزخورماتوودا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمی سێ چەکداری داعشی کوژراو دەست پێشمەرگە کەوتوون، هاوکات دوو پێشمەرگەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بریندار بوون.

2019-05-23
زیاتر...