هەواڵ

خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند داوای قازانجەکەنیان دەکەن

ئاژانسی نها..

ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ جارێکی دیکە خاوان پشکەکانی چاڤی لاند گردبوونەوە و داوای وەرگرتنی قازانجی چوار ساڵی پشکەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی نوێنەری خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١١ بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاریان خستووەتە پڕۆژەکەوە تەنھا سودی دوو ساڵی پشکەکانیان وەرگرتووە لە ئیدارەی چاڤی لاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن کە گرفتەکانیان لەڕێگەی یاساوە بۆ چارەسەر بکەن.
2019-05-23
زیاتر...