هەواڵ

فازڵ میرانی: ئەگەر گەندەڵییە دەبێت ھەموو حکومەتی عێراق دەستگیر بکرێت

ئاژانسی نھا..

سەبارەت بە دەستگیرکرنی نەجمەدین کەریم سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، ھیچ ھۆکارێک نابینن بۆ دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ئەگەر لەسەر گەندەڵییە ئەوا دەبێت ھەموو حکومەتی عێراق دەستگیربکرێت.

فازڵ میرەنی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئەوەی ھەندێک سایتەکان بڵاویان کردووەتەوە کە دەڵێن لەسەر گەندەڵی نەجمەدین کەریم دەستگیرکراوە، ئەوا بە بۆچۆنی من دەبێت ھەموو حکومەتی عێراق دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەجمەدین کەریم بە تەھا نییە، نەک ھەر ئەو ھەر کوردێکی کوردستان بە ناحەق بگیرێت ئێمە پشتگیریی لێدەکەین.

شەوی ٢٢ی ئەو مانگە ئاژانسی نھا وەکو یەکەمین دەزگایی میدیایی ھەواڵی دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریمی پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە فرۆکەخانەی بەیروت بڵاوکردەوە.
2019-05-23
زیاتر...