هەواڵ

دوایین زانیاریی لەسەر دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم

ئاژانسی نھا...

شەوی ڕابردوو نەجەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەنێو فڕۆکەخانەی بەیروت لە لوبنان دەستبەسەرکرا و لە ئێستادا ھەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بەردەوامن.

دەوێنێ ٢١ی ئایاری ٢٠١٩  نەجمەدین كەریم كاتێك ویستویەتی لە فڕۆكەخانەی بەیروتەوە گەشت بۆ نەمسا بكات، لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیركراوە و لەنێو هۆتێلی فڕۆكەخانەكەدا دەستبەسەركراوە.

سەرچاوەک لەناو مەکتەبی سەرکردایەتی پارتی بە ئاژانسی نھای ڕاگەیاند، پارتی وەك حزب و مەكتەبی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانیش وەك لایەنی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدان بۆ ئەوەی نەجمەدین كەریم ئازاد بكرێت و  كونسوڵخانەی ئەمریكا و فەرەنسایان لە هەرێمی كوردستان لەو روداوە ئاگاداركردوەتەوە.

کەمەێک لەمەوبەریش پۆلیسی ئەنتەرپول ڕایگەیاند، نەجمەدین کەریم لەسەر داواکاریی بەغدا دەستگیرکراوە و رادەستی حکومەتی ناوەندی دەکرێت، نەک هەرێمی کوردستان.
2019-05-22
زیاتر...