گه‌نجێك له به‌نداوی دوكاندا خنكا
ئاژنسی نها..
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوكان لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک خنکا و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی ئایای 2019 گەنجێك بەناوی (شاڵاو شێخ عەزیز) كە لە دایكبوی 1988ە لەكاتی مەلەكردن لە هاوینەهەواری دوكان خنكاوە و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجەی خنكاوه ماوەی 15 ساڵ بوە لە وڵاتی یۆنان نیشتەجێ بوە و ماوەیەكە بەسەردان گەڕاوەتەوە بۆ لای دایك و باوكی كە لەناحیەی خەلەكان سەر بە قەزای دوكان نیشتەجێن.
|