سكاڵایه‌كی دیكه دژی شاسوار عه‌بدولواحید تۆماركرا
ئاژانسی نها..
سكاڵا تۆماركردن له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نوسان دژی ته‌شهیرپێكردن له‌لایه‌ن ئه‌و په‌یجانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێن به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆش تاریق فاتیح، سەرنوسەرى رۆژنامەى هاوڵاتى لە دادگا سکاڵاى یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمارکرد.
تاریق فاتیح، سەرنوسەرى رۆژنامەى هاوڵاتى له‌باره‌ی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه رایگه‌یاند، پیش‌تر گومانم هەبوو کە ئەو پەیجانەى هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنوسان و دەزگا میدیاییەکان خاوەندارێتى هى شاسوار بێت، بەڵام دواى بڵاوکردنەوەى دانپێدانانى کەسە نزیکەکانى شاسوار گومانم نەما بۆیە سکاڵام لە دژى تۆمار کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو پرسە هیچ پەیوەندى بەئازادى رادەربرین و کارى رۆژنامەونى نییە، چونکە هیرشەکان بۆ ناوزڕاندن و ناشرینکردن بوون، بێ بەڵگە لەو پەیجانەوە هێرشى ناڕەوا کراوەتە سەرمان.
له ماوه‌ی رابردوودا ئاسایشی سلێمانی فیدیۆی دانپێدانانی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه و دانیان به‌وه‌نا كه كۆمه‌ڵك په‌یج له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێن كه‌تیایاندا سوكایه‌تی و ته‌شهیر به نوخبه سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌نوسان كراوه.
|