هەمەڕەنگ

سودەکانی گوێز لە ڕووی تەندروستییەوە

گوێز ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری ناتێری تێدایە(unsaturated fat)، وە سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین، بەگشتیش بەوە ناسراوە کە وزەیەکی زۆر و چەوریەکی زۆری تێدایە، بەڵام چەوریەک کە زۆر تەندروستە و بۆ دڵ زۆر باشە.

سودەکانی گوێز لە ڕووی تەندروستیەوە:

1. تەندروستی دڵ:

ئەو جۆرە چەوریانەی کە لە گوێزدا بوونیان هەیە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و تڕایگلایسێڕاید کەم دەکەنەوە کە زۆری ڕێژەیان زۆربەی کات کێشەیە بۆ مرۆڤ، لە مەوە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک و جەڵدەی دڵ کەم دەبێتەوە.

2. ڕێکخستنی کێشی لەش:

زیادکردنی بڕێکی باش لە گوێز بۆ خواردنی ڕۆژانەت یارمەتیدەر دەبێت لە هێشتنەوەی کێشی لەشت بە شێوەیەکی نمونەیی بە تێپەڕ بوونی کات، وە ئەو خواردنانەی کە گوێز لەخۆدەگرن دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە کێشی لەش.

3. تەندروستی ئێسک:

گوێز سەرچاوەیەکی باشی کانزایەکە کە پی دەوترێ کۆپەر، کەمی کۆپەر دەبێتە هۆی کەمبوونی خەستی کانزا لە ئێسکدا و پوکانەوەی ئێسکی لێدوکەوێتەوە، هەروەها کۆپەر ڕۆلێکی باش دەگێڕێ لە مانەوەی ڕێژەی کۆلاجین و ئیلاستین کە پڕۆتینی بنچینەی لەشن بۆ پێکهێنانی پێست و بەستەرە شانە، بەبێ بڕی تەواوی کۆپەر لەش توانای چاکردنەوەی بەستەرە شانە و ئێسکی نیە.

4. تایبەتمەندی لەناوبردنی شێرپەنجە:

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی بەردەوامی گوێز گەشەی شێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە بە ڕێژەی ٪۳٠ بۆ ٪٤٠، وە بەپێی توێژینەوەیەکی تر کە لەسەر مشک کراوە، خواردنی دوو مشت گوێز ڕۆژانە، مەترسی شێرپەنجەی 
مەمک کەمدەکاتەوە بە ڕێژەی ٪٥٠.

5. دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز و دەگمەن:

گوێز ژمارەیەک دژە ئۆکسێنەری نایاب و بەهێزی تێدایە کە تەنها لە چەند خۆراکێکی کەم بەدی دەکرێن، ئەم دژە ئۆکسێنەرانە زۆر بەتوانان لە پاکردنەوەی ئەو ماددانەی پێیان دەوترێ(free radicals) کە زیان دەگەیەنن بە شانەکانی لەش.

6. تەندروستی کۆئەندامی زاوزێی نێرینە:

یەکێک لە سودە نەناسراوەکانی گوێز بریتیە لە کاریگەریە باشەکەی لەسەر دروستبونی تۆو، ئەو پیاوانەی گوێز دەخۆن ڕۆژانە سپێرمەکانیان کوالیتیەکی بەرز و شێوەو و جوڵەیکی باشتریان هەیە.

7. تەندروستی مێشک:

گوێز ژمارەیەک ماددەی تێدایە کە دەمارەخانەکان دەپارێزن لەوانە(ڤیتامین E، فۆلەیت، میلاتۆنین، ئۆمێگاـ۳، دژە ئۆکسێنەرەکان)، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە بەکاهێنانی گوێز پاڵپشتی تەندروستی مێشک دەکات .

۹. نەخۆشی شەکرە:

ماددە سودبەخشەکانی ناو گوێز کیمیکە کارلێکەکانی ناو لەش بەرەو پێش دەبەن لەو کەسانەدا کە توشبووی نەخۆشی شەکرەن
2019-05-21
زیاتر...