هەمەڕەنگ

خێرا ڕۆیشتن تەمەن درێژ دەکات

خێرا ڕۆیشتن یەکێکە لەو سیفەتانەی لە ھەندێک کەسدا ھەیە بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی خێرا دەڕۆن تەمەنیان درێژتر دەبێت بەراورد بەوکەسانەی ھێواش دەڕۆن، جگە لەوەی خێرا ڕۆشتن تەندروستیی باش دەکات و خوێن چالاک دەکات.

توێژینەوەیەکی زانستیی لەسەر سودەکانی خێراڕۆیشتن ئەنجامدرا و لە توێژینەوەکدا دەرکەوت ئەوکەسانەی خێرا دەڕۆن ١٥ ساڵ تەمەنیان درێژ دەبێت.

توێژەرەکان لێکوڵینەوەیان لەسەر تۆماری تەندروستی ٤٧٤ ھەزار کەس کردووە و دەرکەوتووە ئەو خانمانەی خێرا دەڕۆن ئەگەری ھەیە تا تەمەنی ٨٧ ساڵی بژین و ئەو پیاوەنەی خێرا دەڕۆن ئەگەری ھەیە تا تەمەنی ٨٦ ساڵی بژین.

لە ئەنجامی توێژینەوەکدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ھێواش دەڕۆن تەمەنیان لە نێوان ٦٤ بۆ ٧٢ ساڵ دەبێت.
2019-05-20
زیاتر...