ناهنیوز-هەواڵەکان
باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەڵێت" سودانی كەسێكی لێهاتووە بەڵام دەسەڵاتی نییە" دەشڵێت" سیاسەتەکانی پێشووی ئەمریکا ڕێگەی بە ئێران داوە بۆسااییەکان لەو وڵاتە پڕ بکاتەوە".
باراك، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە ناسیۆناڵ"، وتی" ئێران پێشڕەوی کردو بۆشایی عێراقی پڕکردەوە، چونکە پەیكەرێكی شێتانەمان دروستکردو وایكرد میلیشیاکانی ئێران هەژمونێكیان لەسەرووی هەژمونی پەرلەمانەوە بێت"..
وتیشی" سەرۆک وەزیرانی ئێستا، محەمەد شیاع سودانی، پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی راستەقینەی نییەو ناتوانێت هاوپەیمانی لە پەرلەمان پێکبهێنێت، بەهۆی هێزەكانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، کە رێگری لە پرۆسەکە دەکەن.
راشیگەیاند: واشنتۆن ملیۆنان دۆلاری خەرجكردو ٢٠ ساڵی بەسەر برد بەبێ ئەنجامێك شایەنی باسكردن بێت، پێیشوایە ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
باراک لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوەكرد: کێشەی عێراق و سوریا لە ئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون و کۆماری فیدراڵی بخولقێنێت و مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بدات، هەروەک چۆن لە یوگۆسلاڤیا روویدا.
هۆشداریدا لە مەترسییەکانی دابەشبوون و نەبوونی رێککەوتن لەسەر مۆدێلێكی فیدراڵی و رایگەیاند: رەنگە دروستکردنی فیدراڵییەکان تەنها ماوەیەکی زۆر کورت بخایەنێت و دواتر شەڕ سەرهەڵبداتەوە.