عێڕاق

وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی مالیكی: سودانی خولی دوه‌م نابینێته‌وه‌

نهانیوز-هەواڵەکان

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ له‌لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی جارێكی دیكه‌ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نابینێته‌وه‌ و ده‌شڵێت، دیاریكردنی حزبوڵا و حوسیه‌كان له‌لیستی تیرۆر به‌هه‌ڵه‌ نه‌بوه

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد رایگەیاند،  پۆلێنكردنی حزبوڵا و حوسییەکان لە لیستی تیرۆردا هەڵە نەبوو، لیژنەی بلۆككردنی پارەی تیرۆریستانیش نوێنەری وەزارەتە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

فەتلاوی وتیشی "سودانی لە هەموو گروپەکانی واتس ئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دوورخراوەتەوەو یارییەکە کۆتایی هات، خولی دووەمیش نابێت، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی سودانی بۆ سەرۆک وەزیران هەڵنابژێردرێتەوە."

 
2025-12-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.