ترەمپ نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد، تیایدا پابەندبوونی خۆی بە کۆتاییهێنان ململانێکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتکردەوە و داوای پاڵپشتی بەردەوامی لە سەرۆککۆماری عێراق کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ هەردوو وڵات و جیهان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی نووسینگەکە سەرۆککۆمار سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردووە، بۆ ئەو نامەی کە لە 21ی تشرینی دووەمی 2025 ئاڕاستەی کردبوو، تیایدا ترەمپ سوپاسی لەتیف ڕەشیدی کردبوو بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکانی جیهان و داوای پاڵپشتی بەردەوامی لە سەرۆککۆماری عێراق کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ هەردوو وڵات و جیهان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ترەمپ پابەندیی خۆی بە کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتکردوەتەوە، هیوایخواستوووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ململانێ درێژخایەنەکانی ڕابردوو تێپەڕێت و لە سەرانسەری جیهان کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنرێت.
لە بەرامبەردا سەرۆککۆمار پێشوازیی لە پەیامەکەی ترامپ کرد و دەڵێت، پەیامەکە هاوتەریبە لەگەڵ باوەڕەکەی ئەوان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم گرژییەکان لەڕێگای گفتوگۆوە.
|