سوننەکان کۆبوونەوەی چارەنووسساز ئەنجام دەدەن
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجوومەنی سیاسیی سوننە لە عێراق کۆبوونەوەی چارەنووسساز ئەنجام دەدەن بە مەبەستی دیاریکردنی هەڵوێستی یەکگرتووی پێکهاتەکە لەبارەی پۆستەکانی داهاتوو لە پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
جاسم جبووری، ئەندامی حیزبی جەماهیررایگەیاند، ، بەهێزترین سیناریۆ ئەوەیە سەرۆکی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران نوێنەرە دەرچووەکەی پارێزگای سەڵاحەدین یاخود کەرکووک بێت. بەگوێرەی خوێندنەوەکانی ناوبراو هەریەکە لە موسەننا سامەڕائی و محەممەد تەمیمی وەک نوێنەرانی سەڵاحەدین و کەرکوک هەلی ئەوەیان هەیە شوێنی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان بگرنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسایەتییانەی وەک بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ناویان دەهێنرێت بریتین لە هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی حیزبی تەقەدوم و محەممەد تەمیم وەزیری پێشووی پەروەردە و سابت عەباسی وەزیری بەرگری و موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و سالم عیساوی و محەممەد قەیس.
|