عێڕاق

عێراق ژمارەیەک کەس و گرووپی خستە لیستی تیرۆرەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

عێراق 76 کەس و 24 گرووپی خستە لیستی تیرۆرەوە کە لەناویاندا حیزبوڵاى لوبنان، حوسییەکانى یەمەن، بەرەى نوسرە و دەستەى تەحریرى شامی تێدان.

ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەنوێترین ژمارەی خۆیدا، پۆلێنکردنی هەریەک لەگروپی حوسییەکانی یەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی لەنێو لیستی تیرۆردا بڵاوکردەوە و 76 کەس و 24 گرووپی خستە لیستی تیرۆرەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو نوێکردنەوەیە لەچوارچێوەی دیاریکردنی ئەو قەوارەو کەسانەدایە کە ڕێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان دەیانگرێتەوە.

موڕاد ساعیدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان لەوەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاندوه‌، وەزارەتی داد هیچ پەیوەندییەکی بەبڕیارەکانەوە نییە، بەڵکو ئەو بڕیارانەی لەلایەنە فەرمییەکانی دەوڵەت دەردەچن لەڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێنەوەو دواتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
2025-12-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.