عێڕاق

سەرکردەیەکی شیعە لەسەر هەرەشەکانی ئەمریکا دێتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، هێرشێکی تووند دەکاتەسەر نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە تۆمەتباری دەکات  و دەڵێت" دەڵێت، ئەگەر نێردەکەی ترەمپ بێدەنگ نەکرێت، مقاوەمەی ئیسلامی بەردێک دەخاتە دەمییەوە و دەینێرێتەوە بۆلای گەورەکانی". 

چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەم ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، کە یەکێکە لە گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی، لە ساڵیادی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەوەی پێی دەگوترێت نێردەی ترەمپ، ئەو کەسەی ناپاکی لە وڵاتەکەی خۆی کردووە، چووەتە باوەشی داگیرکەرەکانییەوە، هاتووەتەوە سووکایەتی بە سەروەریی عێراق دەکات".

کەعبی ئاماژە بەوەشدەکات، "نێردەکەی ترەمپ دەستەکانی کردووەتەوە بۆ دزینی خێروبێری وڵاتەکەی و ڕادەستکردنی بە گەورە گەمژەکەی".

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا دەشڵێت، "سەرەڕای هەموو ئەو دەستوەردانانەی نێردەکەی ترەمپ ئەنجامیدەدات، سەرمان لە هەڵوێستی شەرمنانە و بێدەنگبوون لە بەرامبەر ئەو دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق سووڕماوە.

ئەکرەم کەعبی هەڕەشەی بێدەنگ کردنی مارک ساڤایا دەکات و دەڵێت، ئەگەر نێردەکەی ترەمپ بێدەنگ نەکرێت، مقاوەمەی ئیسلامی بەردێک دەخاتە دەمییەوە و دەینێرێتەوە بۆلای گەورەکانی، کە کردوویانە بە کۆیلە و ناپاکی لە وڵاتەکەی دەکات بە وەفا نەبووە.

 
2025-12-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.