عێڕاق

ئەمریکا هەڕەشەیەکی توند لە عێراق دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمریکا هۆشداری دەدات بە حکومەتی عێراق سەبارەت بە هێزە چەکدارەکان و دەڵێت" ئەو گروپانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکییەکان و دەبێت کۆتاییان پێبێت".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" دەبێت گرووپە میلیشیا چەکدارەکان نەمێنن چونکە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکییەکان و تەنانەت عێراقییەکان و لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکانی عێراق بۆ ئێران دەبەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە وەک وەزیری دەرەوەمان پێشتر وتوویەتی، ئەمریکا بەردەوام دەبێ لەوەی بە روونی داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران بکات.

 
2025-12-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.