عێڕاق

پێداگری لەسەر كاندیدكردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان پێداگری لەسەر كاندیدكردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەکات.

هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ کاندیدەکەی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانییەكە، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دووپات دەكاتەوە و رایگەیاند، بە پێودانگی ئەو ئەزمونە سەركەوتووەی پێشكشیكردووە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن، وێڕای ئەوەی نمایندەی گەورەترین كوتلە دەكات لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانتاریشە لەڕووی ژمارەوە.

ئاماژە بەوەشدەكات هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان جەخت لە پابەندبونی خۆی دەکاتەوە بە ماوە دەستورییەكان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

 

 

2025-12-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.