عێڕاق

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە بەغداد

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە. ڕیگاس دواتر سەردانی هەولێر دەکات و بەشدار دەبێت لە کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەی لە هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانوونی دوەم ، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەلایەن جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشوازیی لێ کرا.

بە گوێرەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا  ئەم سەردانە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق بەهێز دەکات بە پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بۆ پشتگیریکردن لە ئامانجە هاوبەشەکانی سەروەری و خۆشگوزەرانی.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕیگاس چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاریکاریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.

وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی دووپات کردەوە، ڕیگاس دواتر سەردانی هەولێر دەکات و بەشدار دەبێت لە کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەی لە هەولێر.

 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.