ئەنجومەنی سیاسی سوننەکانی عێراق دەستیان بە جموجۆڵی چر کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامی هاوپەیمانی سیادە رایگەیاند، ئەنجومەنی سیاسی سوننەكان یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت.
عەمار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند، ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان جموجۆڵی چری بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان، دەستپێکردوە.
دەشڵێت "ئەنجومەنەكە مەرجەعی سەرەكی هێزە سونیەکانەو هەڵبژاردنی کاندیدەکە لەسەر بنەمای دیدێکی ستراتیژی و سازان دەبێت بۆ گەرەنتیکردنی نوێنەرایەتیی باشترو بەشدارییەكی کاریگەر لە وێناكردنی ئەولەویەتەکانی پەرلەمان.
|