عێڕاق

ئێران زەبرێکی کوشندە لە عێراق دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق راگرتووە و هۆکارەکەشی بۆ جاککردنەوەی بۆرییەکانی غاز گەڕاندووەتەوە.

هەینی 28ی تشرینی دوەم  ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند"لایەنی ئێرانی ئاگاداری کردوونەتەوە لە وەستانی تەواوەتی ناردنی غاز بۆ ماوەی هەفتەیەک بەهۆی کاری چاککردنەوە لە بۆرییەکانی غاز لە خاکی ئێراندا".

دەشڵێت" ماوەی سێ ڕۆژە دابینکردنی غاز ڕاگیراوە، دوای چوار ڕۆژ لە تەواوبوونی چاککردنەوەکە پڕۆسەکە دەست پێدەکاتەوە".

ئەوەش لە اکتێکدایە بە هۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەکردنی غازی کۆمپانیای دانە غاز بۆ عێراق راگیراوە و بە گوێرەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بەم هۆیەشەوە هەزار و 200 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق کەمیکردوە.

 
2025-11-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.