دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی گرنگی بۆ عێراق دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، رایگەیاند فەرمانی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتووە، دەشڵێت" پابەند دەبم بە بەهێزکردنی هاوبەشیی ئەمریکا و عێراق لەژێر سەرکردایەتی و رێنوێنیی سەرۆک ترەمپ".
ئەمرۆ هەینی 28ی تشرینی دوەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مارک ساڤایای وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەستنیشان کرد.
لای خۆیەوە مارک ساڤایا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری ترەمپ دەربڕی و نووسیبووی، "زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینت بەڕێز سەرۆک، بەڕاستی بەشێوازێکی نایاب رۆژی سوپاسگوزاریمان بەسەربرد."
دەشڵێت" پابەند دەبم بە بەهێزکردنی هاوبەشیی ئەمریکا و عێراق لەژێر سەرکردایەتی و رێنوێنیی سەرۆک ترەمپ."
|