عێڕاق

کارەسات بەڕێوەیە بۆ عێراق، ئەمریکا بڕیاری هەڕەشەی گۆڕی بۆ سزادان

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پاش ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ژمارەیەک گروپی شیعەی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەو بڕیارە واشنتۆن دەستکراوەی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گروپانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەیەک گروپی عێراقی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.

لەوبارەیەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، بە پەنجەرەی وت "تائێستا فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر گروپەکانی عێراق تەنها هەڕەشەکردن بووە، بەڵام لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات".

یاوەر وتیشی "دوای ئەوەی ئەو گروپانە خرانە لیستی تیرۆرەوە، دەستی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنەسەریان کراوە دەبێت".

جێی ئاماژەیە، ئەو گروپانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە ناویان هێنراوە و خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بریتین لە گروپەکانی؛ (نوجەبا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەید شوهەدا و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا).
 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.