عێڕاق

ڤێتێرنەری کەرکووک هۆشداری دەدات

نها نیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگا کردووە، کارمەندی ڤێتێرنەری بۆ دابین بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاسایی.

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری کەرکووک، بەشی ڕاگەیاندنی ڤێتێرنەری ڕایگەیاندووە، پێویستییەکی بەپەلەی بە پزیشکی ڤێتێرنەری هەیە لە ڕێگەی زیادکردنی کارمەندی نوێی ڤێتێرنەری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری زیاد عارف، دووپاتی کردووەتەوە، ستافی ئێستا بەس نییە بۆ داپۆشینی حاڵەتە فریاگوزارییەکانی پارێزگاکە.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی 14 حاڵەت و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە ڕاگەیاند.

2025-04-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.