وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەگاتە ئیمارات
نها نیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و تاوتوێی چەند پرسێک لەوان دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتدا هاتووە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن خەلیفە شاهین ئەلمەرار، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کراوە، ئەمە جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
لەم چوارچێوەیەدا، فوئاد حسێن جەختی لەوە کردووەتەوە، گرنگە وڵاتانی ناوچەکە دوورکەونەوە لە توندوتیژی کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ململانێ لە ناوچەکەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کارەساتانەی ڕووی لە ناوچەکەکردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە، پێویستە هاوکاریی ناوچەیی بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی ئەمنی بەردەوام لە بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان هەبێت.
|