عێڕاق

محەمەد سودانی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

نها نیوز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی کورتی بۆ قەتەر ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەتەوە.

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندووە، کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە لە ئەنجامی پەرەسەندنی خێرای ڕووداوەکانی ناوچەکە بووە، بەتایبەتی ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات. سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە. عێراق لە نزیکەوە چاودێری ئەو پێشهاتانە دەکات کە لەم وڵاتە دراوسێیە ڕوودەدەن بەتایبەت بوونی سەربازانی بیانی لەسەر خاکەکەی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سودانی دووپاتیکردووەتەوە، هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق، داوای پرۆسەیەکی سیاسی هەمەلایەنە و پاراستنی پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئایینی و نیشتمانییەکان و هەمەجۆریی لە سووریا، هەروەها پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان و ماڵەکانی خودا و شوێنەکانی پەرستن بۆ هەموو ئەو گروپە دانیشتوانانەی کە گەلی برای سووریا پێکدەهێنن، و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، سودانی لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق جەخت لەسەر گرنگی هەنگاوی کردەیی و جددی حکومەتی نوێی سووریا دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

2025-04-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.