عێراق هاوکاری تورکیا دەکات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی پەکەکە
نها نیوز-هەواڵەکان
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تیرۆر و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، "ئەمڕۆ ئەعرەجی لە نووسینگەکەی پێشوازی لە نوح یڵماز بریکاری وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا کرد. لە میانی دیدارەکەدا بەدواداچوون بۆ یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنیان لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا. باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و پرس و مەلەفەکانی بەرژەوەندی هاوبەش کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەموو هەوڵێک کراوەتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ستراتیژی، و گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو رێککەوتێک ئەنجامدرا بۆ ئەمنیەتی سنوورەکانی نێوان عێراق و تورکیا کە چاودێران پێیان وایە مەبەست لێی لێ دانە لە پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکان.
|