سەرۆک کۆماری عێراق کارتی بایۆمەتری خۆی نوێ کردەوە
نها نیوز-هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام کارتی بایۆمەتری خۆی نوێکردەوە و داوای لە کۆمسیۆنیش دەکات، هاووڵاتییان هان بدەن لە پێناو پاراستنی مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، کارتەکانیان نوێ بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی نیسانی، 2025، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق داوای کرد لە کۆمسیۆن هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ هاندانی هاوڵاتیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی بەشداریکردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردنی داهاتوو لە کات و وادەی دیاری کراودا گرنگە، بۆ ئەوەی عێراقییەکان نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.
لە کۆتایدا سەرۆک کۆمار داوای لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاندان و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا و هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بەئازادی و شەفافییەت، دەشڵێت، "سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات لەپێناو تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەئاسانی و سەرکەوتووانە بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی سەرجەم گەل لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی".
|