عێڕاق

سودانی پەیامێكی بۆ یادی تاوانی ئەنفال بڵاوكردەوە

نها نیوز-هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یادی کارەساتی ئەنفالی گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێکیدا بۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفال دەڵێت، "عیراقییەكان بە ئازارەوە تاوانی ئەنفال و ئەو كۆمەڵكوژییە دڕندانەیەی كە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە رۆڵەكانی گەلی كورد ئەنجامدرا بەبیردێننەوە".

دەشڵێت، "ئەو تاوانە دڕندانەیە روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و هێزە نیشتمانییەكان ئاشكرا كرد".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەكانی رق و كینەدا سەردەكەون كە بەعسی سەدامیی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەكانی گەلەكەمان بە پێكهاتە هەمە چەشنەكەیەوە و ستەمكاریش لە تاریكی مێژوودا كۆتایی پێهات و عیراقییەكان پێكەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عیراقێكی یەكگرتوو و ئارام و سەقامگیر.

2025-04-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.