عێڕاق

سەدر لە عێراق گۆمەکە دەشڵەقێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە لە عێراق، داوا لە لایەنگرانی دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل.

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە، داوا لە لایەنگرانی دەکات، ڕۆژی هەینی لە دوای نوێژ بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەست بکەن بە خۆپیشاندن.

دەشڵێت، خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی ئیسرائیلە لە غەززە.

سەدر لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا داوای کردووە لایەنگرانی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل بسوتێنن و ئاڵای عێراق و فەلەستین بەرزبکەنەوە.

2025-04-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.