22 ساڵ بەسەر ڕووخانى ڕژێمى بەعسدا تێدەپەڕێت
نها نیوز – هەواڵەکان
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو 22 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمى بەعس لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕوخێنرا و تێدەپەڕێت، لەبەر ئەوە خەڵکى عێراق و هەرێمى کوردستان وەک ڕۆژێکى مێژوویى یادى دەکەنەوە.
شەڕى ڕووخانى ڕژێم یان ئەوەى ناونرابوو پڕۆسەى ئازادیی عێراق کاتژمێر 5:30 خولەكی بەرەبەیانی 20ـی ئازاری 2003 دەستیپێکرد، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى یەکەم گورزی ئاسمانیان لە عێراق وەشاند، دواى تێپەڕبوونى 20 ڕۆژ لە 9ـی نیسانى هەمان ساڵ بە کۆنتڕۆڵکردنى بەغدا و خستنى پەیکەرى سەدام حسێن لەو شار سەرکەوتنى ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە، هێزەکانى پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی هێزەکانى هاوپەیمانان کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانیان لە هێزەکانى ڕژێم پاککردەوە.
لە سەردەمى سەدام حسێن-دا عێراق بە جەنگ و بە سەربازگە کردن و گەمارۆ و ئاوارەبوون و کوشتنى بەکۆمەڵدا تێپەڕى، بەتایبەت ئەو جەنگ و شەڕانەى زیانى گەورەى گیانى و ماددى بە گەلانى عێراق و خاکەکەى گەیاند.
|