سودانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لەسەر مانگرتنی مامۆستایان سەرپەرستی کۆبونەوەیەکی گرنگ دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو بڕیارانەی لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەدا دراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی سەرۆکی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە، "ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنێک بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەبات بۆ تەواوکردنی کار و بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجومەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی 13 و 14ـی خۆی ئەنجامدا، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دانیشتنەی هەفتەی ڕابردوو لە جەژنی ڕەمەزاندا ئەنجام نەدرا.
|