سودانی لەبارەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین بڕیاریدا
نها نیوز - هەواڵەکان
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پەلە بکرێت لەکارەکانی چاکسازی لە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی دارایی و بانکی کردووە، ئامانج لێی چاکسازی بووە لە کەرتی دارایی و بانک بەتایبەت بانکەکانی رەشید و رافدەین".
ئاماماژەی بەوەشداوە "لەبارەی هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید، چاکسازی لە سستمی بانکیاندا دەکرێت و کارمەندەکانیان دەنێردێت بۆ راهێنان و پێداچوونەوە بە سستمی قەرزدان دەکرێت.
ئەوەش وتراوە "بۆ ئەوەی گەشەپێدانی ئابووری لە عێراق رووبدات، کۆبونەوەکە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، سستمی بانکەکان بەشێوەیەک دەگۆڕن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەکاندا بێتەوە".
نوسینگەی سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بانکی رافدەین/1 دروست بکرێت و تێچوە دارایی و کارگێڕیەکانیان بۆ دیاریکرا.
|