ژمارەیەک هۆز و خێڵ لە عێڕاق جەنگیان دژی هێزەکانی ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند
نها نیوز-هەواڵەکان
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە، دەیان هاوڵاتی لە بەسرە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە بۆ ئیدانەکردنی ئەوەی کە حکومەتی سووریا لە دژی عەلەوییەکانی سووریا ئەنجامی دەدات.
ڕۆژنامەی سۆمەرییە نیوز لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، دەیان کەس لە بەسرە لە بەردەم ناوەندی داواکاری ڤیزەی تورکیا لە ناوچەی ئەلبەرادییە ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و کردەوەکانی حکومەتی سووریایان لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان ئیدانە کرد کە تورکیا پاڵپشتی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شاری بەسرە ژمارەیەک هۆز و خێڵ دەرگای ناونووسینیان کردووەتەوە بۆ تۆمار کردنی ناوی ئەو چەکدارانەی نیاز شەڕ کردنیان هەیە لە دژی ئەحمەد شەرع لە نێو خاکی سووریا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هۆزانە دەیانەوێت تۆڵەی کۆمەڵکوژکردنی عەلەوییەکانی سووریا بکەنەوە کە هەموویان شیعە بوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا کۆمەڵکوژ کران.

|