عێڕاق

ئەسعەد شەیبانی: سووریا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزبکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی سووریا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی جدییە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، هاوکات هەموو دەست وەردانێکی دەرەکیشی ڕەتکردەوە.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، ڕایگەیاند، "هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر خۆڕاگربین لە بەرامبەر دەستوەردانەکانی دەرەکیدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە سووریا و عێراق پێکەوە بوەستن بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیان، سووریاش جدییە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا".

دەشڵێت، "پێویستە سووریا و عێراق هاوکاربن بۆ ڕەتکردنەوەی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی کە زلهێزەکانی دەرەوە دیکتە چی دەکەین".

ڕوونیشیکردەوە، "سووریا ڕووبەڕووی تەحەدای ئاوەدانکردنەوە دەبێتەوە، تەحەدایەک کە عێراق لێی تێدەگات".

وتیشی، "پابەندین بە ئاسانکاریکردن بۆ جوڵەی کاڵا و خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق، ئامانجیشمان لە ڕێگەی سەردانەکەمانەوە بۆ عێراق بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەردوو وڵاتە".

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.