عێڕاق

كۆنگرێسمانێکی ئەمریكی هۆشداریی بە عێراق دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان و کەسایەتییەکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی بە بەرپرسانی عێراق دەدات و دەڵێت "سزاکان بەڕێوەن."

جۆی وێلسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: "ئەو بەرپرسانەی عێراق کە بە ئاشکرا شانازی دەکەن بەوەی کە هێشتا دەتوانن گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکەن، دەبێت ئەمە وەک هۆشدارییەک وەرگرن، کۆتایی لێخۆشبوونی کارەبا تەنها سەرەتایەکە، سزاکان بەڕێوەن."

لە چەند رۆژی رابردوو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ كڕینی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە درێژ نەكردەوە و ڕای گەیاند: "پێویستە چیدیكە عێراق غاز لە ئێرانەوە هاوردە نەكات."

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.