عێڕاق

حەشد دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد و لە سوریا بنکەی خۆی دانا

نها نیوز - هەواڵەکان

هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بە میلیشیا عێراقییەکانیش ناسراوە و سەربە ئێرانن، بۆ رێگریکردن لە دزەی هێزەکانی داعش دۆخەکەی چڕکردەوە و بنکەی سەربازی خۆی لە سنوری سوریا دانا.

پێگەی هەواڵی "ئەلمەعلوومە" بڵاویکردەوە، مەحمود عەیفان یەکێک لە ئەفسەرە ئەمنییەکانی عێراق سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار وتویەتی "ئەو هێزانە پێنج بنکە و بارەگای ئەمنی نوێ لە سنورەکانی سوریا دەکاتەوە".

ئاشکراشیکردووە "ئەو بنکە زۆرە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنورەکانی سوریا و عێراق و رێگری لە چوونی تیرۆریستەکان لە سوریاوە بۆ عێراق دەکرێنەوە".

عەیفان ئاماژەی بەوەشداوە، ناوچە سنورییەکانی ئەوان بەتەواوەتی ئەمن و سەقامگیرە.
 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.