عێڕاق

حەشدی شەعبی لەبەرامبەر پلانێکدا هەڵوێستی توندی راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، هەندێك دەیانەوێت دڵەڕاوكێ دژی دەستەکەیان بڵاوبكەنەوە و دژی هەر پلانێکی نائومێدی دەوەستنەوە.

فالیح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند "هەندێك دەیانەوێت دڵەڕاوكێ لەدژی حەشدی شەعبی بڵاوبكەنەوە، بەڵام حەشدی شەعبی گەلی عێراق بێ ئومێد ناكات لە وەستانەوە دژ بەهەر پیلانێك".

بەپێی میدیای رەسمی عێراق، ئەو قسانەی فالیح فەیاز، ئەمڕۆ هەینی، لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی كۆنگرەیەكی حەشدی شەعبیدا هاتون.

فەیاز وتوشیەتی "هەندێك هەوڵ دەدەن دڵەڕاوكێ لەدژی حەشدی شەعبی بڵاوبكەنەوە و پەرە بە كولتوری شكان و شكست بدەن".

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دوپاتیشیدەکاتەوە، کە دەستەکەی گەلی عێراق بێ ئومێد ناكات لە وەستانەوە دژ بە هەر پلانێك.
2025-01-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.