عێڕاق

جووڵە گوماناوییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرادەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری بەرپرسێکی عێراقیەوە رایگەیاندووە، ئەمریکا هەندێک هێزی لۆجستی و سەربازی و هێزی خۆیی لە عێراقەوە بۆ سوریا گواستووەتەوە، هاوکات ئەو هەوڵانەش بەشێکە لە پیلانێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە و گەورەترین گۆڕانیان لە ساڵانی دوایی لە سوریا.

ماڵپەڕی "بەغدا ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کە بەرپرسێکی عێراقییە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا بۆ دابینکردنی هاوکاری لۆجستیکی بە سوریا هەوڵی پشتیوانی ئاسمانی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری دەکات.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوە، هێزەکانی ئەمریکا کە جێگیرن لە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێڕاق، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەوڵیانداوە گەشتی فڕۆکە بارهەڵگرەکانیان لە سوریادا دابینبکەن.

وتیشی "بنکەی عەین ئەسەد لەو ماوەدا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و بووەتە ناوەندێک بۆ پاڵپشتی لۆجستیکی".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بنکەیە جیهازات و هێز بۆ بنکەی ئەمریکی لە کوردستانی سوریا جێگیر دەکات.

هاوکات ئەو هەوڵانە بەشێکە لە پیلانێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و لەوانەیە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی گەورەترین گۆڕان لە ساڵانی دوایی رووبدات.
 
2025-01-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.