نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکەکەی لە بەغدای پایتەخت، پشتڕاستیکردەوە کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە نێوان تورکیا و عێراقدا باشن.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنفرانسەکەدا وتی، "پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە نێوان تورکیا و عێراقدا باشن، لەدوای سەردانەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا باسمان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی نێوانمان کرد، هەروەها باسی بارودۆخی دەوروبەری نێوان هەردوو وڵات کرد، بەتایبەتی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سووریا، ئێمەش دڵنیامانکردەوە کە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق لە پەیوەندیداین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "باسمان له بارەی دۆخی ئەمنی و بوونی داعشی تیرۆریست لەسەر سنوورەکان کردەوە، هەروەها بوارێکی فراوان هەیه بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ تورکیا لەبارەی پرسه جیاجیاکان، له نێویاندا پرسه ئابوری و سیاسییەکان".
فوئاد حسێن، وتیشی، "چەندین کۆبوونەوه له نێوان هەردوو لایەندا دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فایلە ناوچەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان".
لای خۆیەوە هاکان فیدان ڕایگەیاندووە، باسیان لەسەر پرسەکانی هەرێم کردووە، هەروەها بەشێوەیەکی ستراتیجی سەیری پەیوەندیەکان لەگەڵ عێراق دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکات عێراق چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری وەربگرێت، ئەوە لە تورکیادا ڕەنگدانەوەی دەبێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەوڵدەدەین بەشداری بکەین لە هەموو پڕۆژەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان و کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تێگەیشتن لە ئاسایش و سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات گرنگییەکی ئەوتۆی هەیە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان".